هاتوچۆی راپەڕین بۆ شۆفێران: ئەگەر کاری زۆر پێویستتان نییە لە ماڵەوە بمێننەوە
هاتوچۆی راپەرین بەهۆی زۆری بارانبارینەوە هۆشداری دەداتە شۆفێران و دەڵێت، " شەقامەکان زۆر خلیسکاون و مەترسی رووداو دوو بۆ سێ ئەوەندە زیاترە".
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی راپەڕین رایگەیاند: ئاگادار بن بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە، شەقامەکان زۆر خلیسکاون و مەترسی رووداو دوو بۆ سێ ئەوەندە زیاترە، تکایە، ئەگەر کاری زۆر پێویستتان نییە، سەلامەتی خۆتان بپارێزن و لە ماڵەوە بمێننەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە: ژیانی ئێوە بەنرخە، با خێرایی و بێ ئاگایی نەیخاتە مەترسییەوە، دورکەونەوە لە بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەیەکان لەکاتی شۆفێری کردندا
هاتوچۆی راپەرین جەختی لەوەکردوەتەوە: بۆ ئەوانەی ناچارن بێنە دەرەوە، پابەندبوون بە مەودای سەلامەتی خۆیان و ئۆتۆمبێلی پێش خۆیان.
|