شێروان شێروانی لە زیندانەوە: قەرەپەستکراوین، لەسەر مۆکێتێکی رەق لەم ساردی زستانە و لەم بەفرانبارە

02/01/2026
فۆتۆ: 

شێروان شێروانی رۆژنامەنوسی زیندانیکراوی بادینان لە ڕێگەی پارێزەرەکەیەوە پەیامێک بڵاودەکاتەوە و دۆخی سەختی زیندان بۆ رای گشتی دەخاتەڕوو و دەڵێت، "قەرەپەستکراوین، لەسەر مۆکێتێکی رەق لەم ساردی زستانە و لەم بەفرانبارە".

شێروان شێروانی رۆژنامەنووسی سزادراوی بادینان رایگەیاند: لە هەر ژورێکی ١٠ کەسی زینداندا ٢٥ تاوەکو ٣٠ کەسی سزادراوی تیادایە، قەرەپەستکراوین، لەسەر مۆکێتێکی رەق لەم ساردی زستانە و لەم بەفرانبارە.

ئاماژەی بەوەشداوە: هەریەکەمان دوو بەتانی بێ سپلێت و هەوای گەرم و بێئاوی گەرم، بێجگە لە چەند سەعاتێک لە هەفتەیەکدا گەرم دەبێت، جاری واش هەیە سەرەت بەرناکەوێت و سارددەبێتەوە.

ئەو رۆژنامەنوسە دەستگیرکراوە باس لەوەشدەکات: ناهێڵن سۆبا یان هیتەر بۆخۆمان بکڕین ڕێگەش نادەن لەدەرەوە بەتانیمان بۆبێت جلی زستانەش لەچلەی هاویندا پێمان دەدەن، ئەمە مشتێکە لەخەرواری گرفتەکانی زیندانەکانی هەولێر.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا شێروانی شێروانی دەڵێت: کاکی بەڕێوەبەری گشتی چاکسازی گەوران خەریکی وەرگرتنی خەڵاتی ماندێلایە بۆ چاکسازی زیندانەکان.