هاتوچۆی سلێمانی داوایەکی بەپەلە ئاراستەی شۆفێران دەکات
هاتوچۆی سلێمانی بەهۆی چڕبوونەوەی تەمەوە داوایەکی بەپەلە ئاراستەی شۆفێران دەکات و دەڵێت، "گرنگی بدەن بەلایتی ئۆتۆمبێلەکانتان، بەتایبەت لایتی تەم بەکاربهێنن و بەدووربن لەبەکارهێنانی لایتی بەرز (فوول لایت)".
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلیمانی، رایگەیاند: بەهۆی نزمبونەوەی پلەکانی گەرماو دروستبوونی تەمێکی زۆر لەشاری سلێمانی و دەوروبەری و کەمبونەوەی ئاستی بینین، داواتان لێدەکەین پابەندی یاساو ڕێنماییەکانی هاتوچۆ بن، خێرایی ئۆتۆمبێلەکانتان کەمبکەنەوە، گرنگی بدەن بەلایتی ئۆتۆمبێلەکانتان، بەتایبەت لایتی تەم بەکاربهێنن و بەدووربن لەبەکارهێنانی لایتی بەرز (فوول لایت)، ئەو ئۆتۆمبێلانەش کە لایتی ئۆتۆمبێلەکانیان ئیش ناکات، نەهێندرێنە سەر شەقام، تاوەکو بەدووربن لەڕووداوی هاتوچۆ.
هاتوچۆی سلێمانی جەخت لەوەشدەکاتەوە: داواش لەشۆفێران دەکەین، بۆ کارێکی زۆر پێویست نەبێت سەردانی ڕێگەکانی دەرەوەی شار نەکەن، چونکە لەچەندین شوێندا تەم هەیەو ئاستی بینین بۆ چەند مەترێک کەمبوەتەوە.
|