دوای مانگێك لە ژێر ئاو كەوتنی تەرمی كۆچبەرێك دۆزرایەوە

26/07/2020
فۆتۆ: 

ئەو كۆچبەرانەی كە مانگی رابردوو لە دەریاچەی وان لە وڵاتی توركیا بەلەمەكەیان ژێر ئاو كەتبوو تەرمێكی دیكەیان دۆزرایەوە.

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە تیمەكانی فریاگوزاریی دەریاوانی لە دەریاچەی وان ئێوارەی دوێنێ 25ی تەمووز تەرمی كۆچبەرێكی دیكەیان دۆزیەوە كە پێشتر لە 27ی حوزەیران بەلەمەكەیان ژێرئاو كەوتبوو بەوەش كۆی ژمارەی ئەو سەرنشینانەی بەلەمەكە كە تا ئێٍستا تەرمەكانیان دۆزراوەتەوە گەیشتە 61 كەس. 

پێشتر ئەوە ئاشكرا بوو بوو زۆربەی ئەوانەی لەو بەلەمەدا خنكاون، پاكستانی، ئێرانی ئەفغانی بوون بەڵام خەڵكی شوێنی دیكەشیان لە نێودا بووە كە تا ئێستا نەزانراوە. 

بەهۆی ئەو رووداوە تائێستا پێنج كەس دەستگیركراون، نۆ كەسی دیكەش لێكۆڵینەوەیی یاساییان لەگەڵ كراوە.