بانکی ناوەندی عێراق: تا ئێستا ھیچ گۆڕانکارییەک لە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار نەکراوە

07/01/2026
فۆتۆ: 

بانکی ناوەندی عێراق لەسەر بەرزبوونەوەی بەھای دۆلار روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "تا ئێستا ھیچ گۆڕانکارییەک لە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار نەکراوە، کە ھەر دۆلارێک بە ١٣٢٠ دینار دەمێنێتەوە".

بانکی ناوەندی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە: ئەو نرخە ئاڵوگۆڕەی کە ئێستا دەسوڕێتەوە، ڕەنگدانەوەی خواستی نافەرمی بازاڕە بۆ دۆلار لە دەرەوەی سیستەمی بانکی کە ڕێگەپێدراوە بۆ ئەنجامدانی حەواڵەی دەرەکی لە ڕێگەی بانکە پەیوەندیدارەکانەوە.

دەشڵێت: ھۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕی ھاوتەریبدا، ئەو باجی گومرگەیە کە بەھۆی خواست لە دەرەوەی سیستەمی بانکیدا سەپێنراوە.

بانەکەک باسی لەوەشکردوە: بەکارھێنانی باجی گومرگی پێش گواستنەوە فشارێکی بەرچاوی لەسەر ئەو کەسانە دروستکردووە کە بەدوای دۆلاری نەختینەدا دەگەڕێن و لەپشت زیادبوونی خواست لەسەر دۆلار بەرامبەر دینار بووە لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا.