بافڵ جەلال تاڵەبانی: دڵم لای گەلەکەمانە لە رۆژئاوای کوردستان

07/01/2026
فۆتۆ: 

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی ڕووداوەکانی حەلەب پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، هیوادارم هەموولایەک دان بەخۆیاندا بگرن و ژیرانە مامەڵە لەگەڵ ئەم رووداوە نەخوازراوەدا بکەن.

دەقی پەیامەکە..

بە نیگەرانییەکی قووڵەوە لە رووداوەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە حەلەب دەڕوانم، لەم کاتە سەخت و دژوارەدا دڵم لای گەلەکەمانە لە رۆژئاوای کوردستان.

هیوادارم هەموولایەک دان بەخۆیاندا بگرن و ژیرانە مامەڵە لەگەڵ ئەم رووداوە نەخوازراوەدا بکەن و لە رێگای دیالۆگ و گفتوگۆی بەرپرسیارانەوە کێشەکان چارەسەر بکەن.
پشتگیریی لە هەر هەوڵێک دەکەم بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و چارەسەکردنی ئاشتییانەی کێشەکان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان