ئیسرائیل لەسەر هێرشکردنە سەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب هۆشداری دەدات

08/01/2026
فۆتۆ: 

دوای ئەوەی ماوەی دوو رۆژە چەکدارەکانی حکومەتی سەریا ھێرشیان بۆسەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب دەستپێکردوە، ئیسرائیل ھاتە دەنگ و وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، " ھێرشکردنە سەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب مەترسیدارە ".

گیدۆن سەعر وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، ھێرشکردنە سەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب لەلایەن ھێزەکانی حکومەتی سوریاوە کارێکی مەترسیدارە و نابێت وڵاتانی رۆژئاوا بێدەنگ بن.

ئاماژەی بەوەشدا، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەگشتی قەرزاری گەلی کوردن، بەرانبەر ئەو بە ئازایەتی و سەرکەوتنەی کە دژی داعش جەنگان.

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشدا، سەرکوتکردنی بەرنامە بۆ داڕێژراو و کوشندەی کەمینە جیاوازەکان لە سوریا، پێچەوانەی ئەو بەڵێنانەیە کە بۆ 'سوریای نوێ' درابوون، جەختیکردەوە کە بێدەنگیی جیھان دەبێتە ھۆی پەرەسەندنی زیاتری توندوتیژییەکانی رژێمی سوریا.