یهكێتی زانایان: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەئاست ئەو هێرشکارییە بەرامبەر کورد، بێ دەنگ نەبێت
یهكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان لەسەر رووداوەکانی حەلەب پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایدهگهیهنێت، بە ئامانجگرتنی کورد و خەڵکی سڤیلی هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشڕەفییە لە حەلەب، بەهەموو پێوەرێک پێچەوانەی بنەماکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و مافەکانی مرۆڤ و رێسا نێودەوڵەتیەکانە، هیچ یاساو لۆژیکێک جگە لە دەمارگیری کوێرانە؛ رێگە بەو هێڕش و کوشتن و ستەمە گەورەیە نادات.
ئاماژهی بهوهشكردوه، بە توندی ئیدانەی ئەم هێڕشانە دەکەین، هیوادارین کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەئاست ئەو هێڕشکارییە بەرامبەر کورد بێ دەنگ نەبێت، داوا لە دامەزراوەو کەسایەتی ئایینی کوردو عەرەب لەناو سوریا دەکەین بەرپرسیارانە رۆڵی خۆیان ببینن و فاکتەری هێورکردنەوەو راگرتنی شەڕ بن نەک فووکردن.
دەشڵێت، داواش لە حکومەتی سوریا دەکەین ئەو شەڕو دەستدرێژییانە رابگرێت، لە بری گەمارۆو گرژی و شەڕ، دانوستان و ئاشتی و دیالۆگ بکاتە هەوێنی بونیادنانی سوریای نوێ و مافی پێکهاتەکان لەبەرچاو بگرێت.
|