زیانی خواردنەوە گازییەکان بۆ منداڵان
زۆر خواردنەوەی خواردنەوە گازییەکان لە منداڵاندا دەبیتە هۆی:
١ - کەمکردنەوەی حەز و ئارەزووی خواردن، ئەمەش وا لە منداڵ دەکات خواردن نەخوات و تووشی بەدخۆراکی ببێت
٢ - زیادبوونی ئەگەری شکاویی ئێسک و درز بە هۆی بوونی گۆگرد لەناو ئەو خواردنەوانەدا، چونکە ڕێگە دەگرێت لە هەڵمژینی کانزای کالسێوم
٣ - بوونی ماددەی کافایین کاریگەری خراپی هەیە لەسەر مێشکی منداڵان هەروەها دەبێتە هۆی کەمیی ئاسن و کەمخوێنی
٤ - تێکچوونی ئاستی شەکرەی خوێن، زۆریی کیش و ئەگەری قەڵەوی و تووشبوون بە نەخۆشی شەکره
٥ - بوونی ماددەی ئەسپارتایم لە کۆلای دایت کاریگەری نێگەتیڤی هەیه لەسەر مێشک و کوێرەگلاندەکان، هەروەها بڕێکی زیاتری کافایینی تێدایە
٦ - کلۆربوونی ددان و خواردنی چینی مینای ددانەکان
٧ - فەشەڵبوونی ئێسک و ئێسکە نەرمە
٨ - تێکچوونی خەو
٩ - زیادبوونی چالاکی و جووڵەی منداڵ
د. کامەران ڕەسووڵ ژاژڵەیی
پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک
|