شەپۆلێكی تری بەفر و باران روو لە هەرێمی كوردستان دەكات
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، سبەینێ شەپۆلێكی تری بەفر و باران روو لەتەواوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەكات و پلەكانی گەرماش نزم دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ چەند رۆژی داهاتوو بڵاوكردەوە و رایگەیاند، ئێوارەی رۆژی دووشەممە شەپۆلێكی بەفر و باران تا شەوی چوارشەممە ناوچەكە دەگرێتەوە و رۆژی پێنجشەممە كۆتایدێت.
بەفر لەشاخە بەرزەكان ئەو ناوچانەی هەزار مەتر لەئاستی رووی دەریاوە بەرزن دەبارێت و پێشبینیش دەكرێت رۆژی چوارشەممە بەفربارینەكە سەنتەری پارێزگاكانی (سلێمانی، هەڵەبجە و دهۆك) بگرێتەوە و پلەكانی گەرماش نزمببنەوە.
|