بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە وەفدێکی باڵای حیزبی تەقەدوم کرد
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازی لە وەفدێکی باڵای حیزبی تەقەدوم بە سەرۆکایەتیی محەمەد تەمیم، جێگری سەرۆکی حیزبەکە کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا رەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، رزگار حاجی حەمە، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق ئامادەیبوون، دۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە خرایەبەر باس.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق لە کاتی خۆیدا کرایەوە.
|