رۆژنامەیەكی بەریتانی: هێزەكانی سوریا خەڵك لە باڵەخانەكانەوە هەڵدەدەنە خوارەوە
رۆژنامەی "دەیلی تەلەگراف"ـی بەریتانی لە راپۆرتێكدا دەڵێت، هێزەکانی سوپای سوریا خەڵك لە باڵەخانەكانەوە فڕێدەدەنە خوارەوە و مەترسی پاكتاوی رەگەزی هەیە.
رۆژنامەكە بەریتانیەكە ئاماژە بەوەدەكات، دوای شەڕێکی خوێناوی کە چەند رۆژێکی خایاند، سوپای سوریا دوو گەڕەکی کوردی لە شاری حەلەب گرت و بەهۆیەوە دەیان كەس کوژراون و وێرانکردنێكی فراوانی ناوچە نیشتەجێبونەکان و ئاوارەبوونی هەزاران كەس و دەستگیركردنی 300 کەسیشى بەدواداهات ، كە هەڕەشەی کوشتنیان لەگەڵدا بووە، بەپێی راپۆرت و بەڵگەی بینراو.
ئەمریکا و بەریتانیا لەگەڵ بەشێکی زۆری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، دانیان بەو رۆڵە یەكلاكەرەوەیەدا ناوە کە هێزە کوردییەکان لە شکستپێهێنانی داعش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بینیویانە، ئەمەش مەترسی دروستکردووە کە ئاوارەكردنیان یان چەكداماڵینیان، رەنگە ببێتە هۆی سەرهەڵدانەوەی ئەو گرووپانە.
راشیدەگەیەنێت، کوردانی ناوچەی رۆژهەڵات، چ لە چوارچێوەی سوریا و چ لە ئێران، روبەڕوی مەترسیی زیاتر دەبنەوە: یەکێکیان لە حکومەتێکی نوێ بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع، فەرماندەی پێشوی رێکخراوی قاعیدە و ئەوی دیکەشیان لە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە، کە سەرکوتکارییەکانی لە ناوچە کوردییەکان پەرەپێداوە لە گەرمەی نائارامییە مەدەنییە بەرفراوانەکانی ئەو وڵاتەدا.
|