وته‌بێژی كۆشكی سپی: یه‌كێك له بژارده‌كانی به‌رده‌م تره‌مپ هێرشی ئاسمانییه بۆ سه‌ر ئێران
وته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند، یه‌كێك له بژارده‌كانی به‌رده‌م دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا وه‌شاندنی گورزی ئاسمانییه له ئێران. ده‌شڵێت، ئه‌وه‌ی رژێمی ئێران به ئاشكرا ده‌یڵێت، ته‌واو جیاوازه له‌و په‌یامانه‌ی به‌نهێنی بۆ ئه‌مریكایان ده‌نێرێت.
كارۆلاین لیڤیت، وته‌بێژی كۆشكی سپی، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگەیاند، سه‌رۆك تره‌مپ هه‌میشه هه‌موو بژارده پێشنیاركراوه‌كان له‌به‌رده‌ستیدا ده‌هێڵێته‌وه، وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی له ئێران، یه‌كێكه له‌و بژاردانه‌ی كه پێشنیاركراون.
جه‌ختیشی كرده‌وه، هه‌میشه بۆ سه‌رۆك، بژارده‌ی دیپلۆماسی بژارده‌ی یه‌كه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هیچ دودڵ نابێت له به‌كارهێنانی هێزی كوشنده‌ی سوپای ئه‌مریكا ئه‌گه‌ر بزانێت ئه‌و كاره پێویسته.
له‌باره‌ی وتاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای ئێران، كه رێپێوانه‌كانی ئه‌مڕۆی لایه‌نگرانی رژێمه‌كه‌ی به "سه‌ركه‌وتن" ناوبرد، لیڤیت وتی، ئه‌وه‌ی به ئاشكرا له‌رژێمی ئێرانی ده‌بیستن، ته‌واو جیاوازه له‌و په‌یامانه‌ی كه به نهێنی بۆ ئیداره‌ی ئه‌مریكایان ده‌نێرێت.
|