دۆناڵد ترەمپ: رەزا پەهەلەوی سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی ئێران، وەک کەسێکی باش دەردەکەوێت

15/01/2026
فۆتۆ: 

سەرۆکی ئەمریکا نایاشارێتەوە کە گومانی هەیە رەزا پەهلەوی بتوانێت پشتیوانی گەلی ئێران بەدەستبهێنێت، " بەڵام وەک کەسێکی باش دەردەکەوێت " .

 دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، "پەهەلەوی لە کەسێکی زۆرباش دەچێت، بەڵام نازانم لە ناوەوەی وڵاتەکەی چۆن رەفتار دەکات، هێشتا نەگەیشتووین بەو قۆناغە".

وتیشی، " نازانم ئایا گەلەکەی رازیدەبن ئەو سەرکردایەتیان بکات یان نا، بەڵام ئەگەر رازیبوون، ئەوە بۆ من قبوڵکراودەبێت ".

سەرۆکی ئەمریکا نەیشاردەوە کە بەهۆی خپیشاندانەکان و ئەو فشارەی ئەمریکا لەسەری دروستکردوە، "ئەگەری ئەوە هەیە حکومەتی ئێران بڕوخێت".