سێنتکۆم: هێرشەكان بۆ سەر ناوچەكانی حەلەب و تەبقە ڕابگرن
فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، داوای لە هێزەکانی حکومەتی سوریا کردوە سەرجەم هێرشەکانیان لە ناوچەکانی نێوان حەلەب و تەبقە رابگرن، و لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکاش دەڵێت، "كورد هاوپەیمانی ئێمەن و پێویستە سەرۆکی سوریا، شوێن پێی کوردەکان بکەوێت بۆ باشترکردنی سوریا".
ئەدمیراڵ براد کووپەر، فەرماندەی سێنتکۆم ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، پێشوازی لە هەوڵە بەردەوامەکانی هەمو لایەنەکانی ناو سوریا دەکەین بۆ ڕێگریکردن لە گرژی و گەڕان بەدوای چارەسەریدا لە ڕێگەی گفتوگۆە.
ئاماژەی بەوەشكرد، داوا لە هێزەکانی حکومەتی سوریا دەکەین کە هەمو کردەوەیەکی هێرشبەری لە ناوچەکانی نێوان حەلەب و تەبقە ڕابگرن. بەدواداچونی چڕ بۆ داعش و بەردەوامبونی فشارە سەربازییەکان پێویستی بە کاری بەکۆمەڵ هەیە لە نێوان هاوبەشە سورییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا، "سوریایەک کە لەگەڵ خۆی و دراوسێکانی لە ئاشتیدا بێت، زۆر گرنگە بۆ ئاشتی و سەقامگیری لە سەرانسەری ناوچەکەدا".
|