هەسەدە: هیچ چالاکییەکی سەربازیمان لە ناوچەی تەلکۆچەر نەبووە

21/01/2026
فۆتۆ: 

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات 'هەسەدە' رایگەیاند، "بە تووندی ئەو بانگەشانەی وەزیری بەرگریی سوریا رەتدەکەینەوە لەوەی هێرشمان کردبێتە سەر کۆگایەکی تەقەمەنی لە ناوچەی تەلکۆچەر- یەعروبییە".

ئاماژە بەوەکراوە، "جەخت دەکەینەوە لەوەی هیزەکانمان هیچ چالاکییەکی سەربازییان لەو ناوچەیەدا نەکردووە و بەگوێرەی ئەو زانیاریانە پشتڕاستکراوانەی پێمان گەیشتووە، تەقینەوەکە لە کاتی گواستنەوەی تەقەمەنی لەلایەن گرووپەکانی سەر بە دیمەشقەوە ڕووی داوە و هێزەکانی ئێمە بە هیچ جۆرێک پەیوەندییان بەو تەقینەوەوە نییە".