مه‌سعود بارزانی و ئه‌میری قه‌ته‌ر: رێگری له شه‌ڕی عه‌ره‌ب و كورد بكرێت
مەسعود بارزانی و شێخ تەمیم بن حەمەد ئەمیری قەتەر لەبارەی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی سوریا بە تەلەفۆن قسەیان کرد و هەردوولا هاوڕابوون كە پێویستە شەڕ و پێكدادانەكان ڕابگیرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی باره‌گای بارزانی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌نێوان مه‌سعود بارزانی و شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئه‌میری قه‌ته‌ر ئه‌نجامدرا.
لهڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا بیروڕا له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاته‌كانی سوریا ئاڵوگۆڕ كرا و جه‌خت له پێویستیی پاراستنی سه‌قامگیری و ئاسایش كرایه‌وه، هه‌ردولا هاوڕابون كه پێویسته شه‌ڕ و و پێكدادانه‌كان ڕابگیرێت و ڕێگه له‌وه بگیرێت كه شه‌ڕی نێوان عه‌ره‌ب و كورد ڕوبدات و كێشه‌كان له ڕێگه‌ی حیوار و لێكتێگه‌یشتن و به شێوازی ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكرێن.
ئه‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌ش له‌كاتێكدایه، مه‌سعود بارزانی ئه‌مڕۆ به‌سه‌ردانێك گه‌یشته ڤاتیكان و دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پاپا لویسی چوارده‌یه‌م له‌باره‌ی رۆژاڤای كوردستانه‌وه رایگه‌یاند، داوام له پاپای ڤاتیكان كرد به هێزی مه‌عنه‌وی خۆی پشتیوانیمان بكات.
|