وەزیری جەنگی ئەمریکا:داعشە بیانییەکان بەشێوەیەکی کاتی لە عێراق زیندانی دەکرێن
پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکا دەڵێت، داعشە بیانییەکان بەشێوەیەکی کاتی لە عێراق زیندانی دەکرێن تا وڵاتەکانی خۆیان دەیانگەڕێننەوە و دادگای دەکرێن.
پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکا رایگەیاند، تیرۆریستە بیانییەکانی داعش بە شێوەیەکی کاتی لە عێراق زیندانی دەکرێن، و ئێمە چاوەڕێین وڵاتەکانیان بیانگەڕێننەوە و دادگاییان بکەن.
وتیشی، ستایشی رۆڵی پێشەنگایەتی عێراق دەکەین لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش و رۆڵی لە پاراستنی دەستبەسەرکراوە تیرۆریستەکان.
|