ئیسرائیل: ئەمەریکا ئامادەیی تەواوی کردوە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران
بەرپرسێکی سەربازیی ئیسرائیل دەڵێت ئەمەریکا ئامادەکاریی تەواوی کردوە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران و بوونی سەربازانی ئەمەریکا لە ناوچەکە بێوێنەیە.
بەرپرسێکی سەربازیی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەمەریکا ئامادەکاریی تەواوی کردوە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران و بەڵێنیشی داوە پێشوەختە ئیسرائیل ئاگاداربکاتەوە لە هەر هەنگاوێکی لەبارەی کردە و هێرشی سەربازیی.
ئاماژەی بەوەشداوە، بوونی سەربازانی ئەمەریکا لە ناوچەکە بێوێنە و گەورەیە و ئەگەری هێرشکردن کراوە و نزیکە.
|