حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید: ئه‌م به‌ته‌نگه‌وه‌بوونه سه‌رده‌مێكی نوێی گیانی كوردایه‌تی ده‌رخست
حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌په‌یامێكدا سوپاسی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن، ڕۆشنبیران، هونه‌رمه‌ندان و وه‌رزشوانان ده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كده‌نگی و به‌ته‌نگه‌وه‌بونی توێژه جیاجیاكان نیشانه‌ی ده‌ركه‌وتنی سه‌رده‌مێكی نوێی گیانی كوردایه‌تی و خه‌مڵینی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تییه".
حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، "به ناوی خۆمان و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، سوپاس و پێ‌زانین بۆ كۆده‌نگی و هه‌ماهه‌نگی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن (نوسراو، بینراو، بیستراو، ئه‌لیكترۆنی)، نوسه‌ران، ڕۆشنبیران، هونه‌رمه‌ندان، وه‌رزشوانان، لاوان و چالاكانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌رده‌بڕین له پای به‌ته‌نگه‌وه بونی دۆزی كورد له ڕۆژئاوای كوردستان و گه‌یاندنی ده‌نگی گه‌لی كورد به جیهان و ڕێگریكردن له جینۆسایدێكی دیكه دژ به گه‌لی كورد".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "یه‌كده‌نگی و به‌ته‌نگه‌وه‌بونی توێژه جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی و وه‌ستانیان شانبه‌شانی خوشك و برایانمان له ڕۆژئاڤای كوردستان، نیشانه‌ی ده‌ركه‌وتنی سه‌رده‌مێكی نوێی گیانی كوردایه‌تی و خه‌مڵینی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تییه له پێناو ڕزگاری نیشتمانیدا".
باسی له‌وه‌شكردوه، "ئه‌م یه‌كده‌نگییه نیشتمانییه له ئاستی جیهاندا بوه گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ست له به‌رده‌م میدیای شۆڤێنی و پشتیوانانی تیرۆر و ڕێگر بو له‌به‌رده‌م ئه‌و ماكینانه‌ی پڕوپاگه‌نده، كه دژی كورد و بزوتنه‌وه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی خرابونه‌كار و هه‌وڵی شێواندنی ڕاستییه‌كان و دروستكردنی زه‌مینه‌ی جینۆسایدێكی دیكه‌یان ده‌دا".
ده‌شڵێت، "وێڕای سوپاس و پێزانینی زۆرم بۆ شه‌ونخونی ڕۆژنامه‌نوسانی كوردستان و هه‌مو ئه‌و چالاكانه‌ی له ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ڕوحیه‌تی كوردبون و ده‌نگی كوردستانیانیان به جیهان گه‌یاند، داواكارم له هه‌مو لایه‌ك به‌و گیانه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه و له چوارچێوه‌ی پاراستنی كولتوری ئاشته‌وایی و پێكه‌وه‌ژیانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان به‌رده‌وام بن له گه‌یاندنی ڕاستییه‌كان".
|