نوسینگەی سودانی: ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی پلانێكی تۆكمەی بۆ گواستنەوەی ئەندامانی داعش پەسەندكرد
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه پلانێكی "تۆكمه" و پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی ئه‌منیی هاوبه‌شی بۆ سه‌رپه‌رشتی ته‌واوه‌تی گواستنه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له زیندانه‌كانی سوریاوه بۆ عێراق په‌سه‌ندكرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، محه‌مه‌د شیاع سودانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی كرد و له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ له‌باره‌ی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له زیندانه‌كانی سوریاوه بۆ عێراق كرا.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی گرنگی بڕیاری خۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش دوپاتكرده‌وه و جه‌ختیكرده‌وه، بڕیارێكی ته‌واو ئه‌منییه و ئامانجی پاراستنی عێراقه، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامی هاوكاری له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كرده‌وه و داوایكرد، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و باره‌وه هه‌ڵبگرێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، "ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی په‌ره‌پێدانی پلانێكی تۆكمه و پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی ئه‌منی هاوبه‌شی په‌سه‌ندكرد كه به‌ته‌واوه‌تی سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش بكات، تا ده‌گاته دادگاییكردنیان".
|