دیارترین ئەوکەسانەی ناویان لەنێو فایلەکانی ئیپستیندایە؟
لیستی هەندێک لە دەوڵەمەندترین و بەهێزترین کەسانی جیهان کە پەیوەندییان بە جێفری ئێپستینەوە هەبووە، ئەمەش دوای ئەوەی حکومەتی ئەمریکا ملیۆنان فایلی نوێی لە لێکۆڵینەوەکاندا لەبارەی تاوانەکانی ئێپستین بڵاوکردەوە.
لە ڕۆژی هەینی 30ـی کانوونی دووەمی 2026، وەزارەتی دادی ئەمریکا نزیکەی سێ ملیۆن لاپەڕە و 180 هەزار وێنە و 2000 ڤیدیۆی پەیوەست بە جێفری ئێپستینی بڵاوکردەوە.
زۆرێک لەو کەسانەی ناویان لەنێو فایلەکاندا هاتووە، ڕەتیانکردووەتەوە هیچ پەیوەندیەکیان لەگەڵ جێفری ئێپستین هەبووبێت.
لیستێک لە هەندێک لەو کەسایەتیانەی کە لە نوێترین بڵاوکراوەدا باسکراون؛
1. دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا زیاتر لە 1600 جار ناوی هاتووە. بەڵام ترەمپ بە بەردەوامی ڕەتیدەکاتەوە هیچ هەڵەیەکی لە پەیوەندی لەگەڵ ئێپستین هەبووبێت، و دەشڵێت چەندین ساڵ لەمەوبەر پەیوەندی لەگەڵیدا پچڕاندووە، هەروەها لەلایەن قوربانیانی دەستی ئێپستینەوە بە هیچ تاوانێک تۆمەتبار نەکراوە.
لەگەڵ ئەوەشدا، وەزارەتی دادی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، "هەندێک لەم زانیارییانە ناڕاست و پڕووپاگەندەی میدیایین کە بەر لە هەڵبژاردنی 2020 نێردراون بۆ تێکدانی ناوبانگی ترەمپ."
2. ئیلۆن مەسک، خاوەنی کۆمپانیای تێسلا لە یەکێک لە ئیمەیڵەکانیدا داوای کردووە بەشداری یەکێک لە ئاهەنگەکان بکات لەسەر دوورگەکەی ئێپستین، بەڵام داواکەی رەتکراوەتەوە.
3. هەروەها، باسی بیل گەیتس، خاوەن و جێبەجێکاری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت هاتووە و باس لەوە کراوە کە تووشی یەکێک لەو نەخۆشییانە بووە کە لە رێگەی سێکسەوە دەگوازرێنەوە و ئەویش خەمی بووە لە خۆیەوە نەخۆشییەکە بۆ هاوسەرەکەی بگوازرێتەوە.
4. ئەندرو وینستەر، شازادەی بەڕیتانیا، یەکێکە لەو کەسانەی ناوی لەنێو فایلەکاندا هاتووە هەتا دوای ساغبوونەوەی تۆمەتەکان بەسەر ئێپستیندا لە ساڵی 2009، پەیوەندییان ماوە و زوو زوو قسەیان کردووە و بانگهێشتی کۆشکی کردووە.
5. ڕیچارد برانسن، بازرگانی و خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی ڤێرجن سەدان جار ناو لە فایلەکاندا هاتووە.
6. تۆم باراک، نێردەی ئێستای سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا، لەناو دۆسیەکاندا ناوی هەیە و لە ئیمەیڵێکدا ئێپستین داوای لێدەکات وێنەی خۆی و منداڵێــک بنێرێت تا دڵخۆشبێت.
7. محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە لە یەکێک لەو وێنانەی بڵاوکراونەتەوە وێنەی محەمەد بن سەلمان و جێفری ئێپستین بووە، بەڵام تا ئێستا بەرواری وێنەکەی و پەیوەندیان بەیەکەوە دیار نییە.
8. ناوی مێلانیای هاوسەری دۆناڵد ترەمپیش هاتووە و گوایە دۆناڵد لە یەکێک لەو ئاهەنگانەدا مێلانیای ناسیوە، کە لە بنچینەدا دۆستی ئێپستین بووە و ترەمپ کڕیویەتییەوە.
9. ناوی ستیڤن هۆکینگ، زانای ناوداری فیزیا هاتووە
10.نۆم چۆمسکی، فەیلەسوفی جیهانی، لەگەڵ ئێپستیندا وێنەی هەیە.
هەموو ئەمانە لە کاتێکدا، کە گومانەکانی سەر ئەوەی کە جێفری ئێپستین سیخوڕی مۆساد بووە زیاتر دەبن، ئەو کارانەش بۆ کۆکردنەوەی مەلەف بووە لەسەر دەسەڵاتدارانی جیهان تا لە کاتی پێویستدا لە دژیان بەکاریانبهێنن.
|