لە زیندانەكانی توركیا لێدان و دواخستنی چارەسەری پزیشكی هەیە

26/07/2020
یەکێک لە زیندانەکانی تورکیا لەژێر چاودێری هێزە ئەمنیەکاندا
فۆتۆ: فۆتۆ: AFP

كۆمەڵەی مافی مرۆڤی لقی ئیستەنبوڵ ڕایگەیاند، لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا، لە دوو هەزار و 314 پێشێلكاری لە زیندانەكانی هەرێمی مەڕمەڕە تۆماركراوە.

ئەو رێكخراوە لە راپۆرتێكیدا لەبارەی زیندانەكانی ئیستەنبوڵ و یالوفا و بۆرسە و تەكیر داخ كە بە هەرێمی مەڕمەڕە ناسراوە ئاماژە بەوە دەكات كە لە سێ مانگی ڕابردوودا دوو هەزار و 314 پێشێلكارییان بەرامبەر ئەنجامدراوە، كە 187 زیندانی سكاڵایان تۆماركردووە كە پێشێلكاریان بەرامبەر كراوە ئەو زیندانیانە لە 25 زیندانی جیاوازەوە سكاڵاكانیان كردووە. 

رێكخراوەكە ئاماژەی بە جۆری پێشێلكاریەكان كردوو كە تیایدا دواخستنی چارەسەری پزیشكی زیندانیانی تیادا بووە لێدانی جەستەیی لە زیندانیانیش تۆمار كراوە. 

ئەوەشی روونكردووەتەوە لە مانگی نیساندا 533 پێشێلكاری تۆماركراوە، لە مانگی ئایاردا 645 پێشێلكاری و مانگی حوزەیران هەزار و 136 پێشێلكاری تۆماركراوە.