دامەزراوەی سەرۆک مام جەلال و دامەزراوەکانی ئیسپانیا لێک تێگەیشتن ئەنجام دەدەن

09/02/2026
فۆتۆ: 

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٨ی ٢ی ٢٠٢٦ باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و شاندی یاوەری لە وڵاتی ئیسپانیا سەردانی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان-یان کرد و لەلایەن دارەوان حاجی، نوێنەری حکومەتی هەرێم لەو وڵاتە پێشوازی کران.

ئامانج لە سەردانەکەی شاندی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەهێزکردنی پەیوەندی بەهێز و لێکتگەیشتنە لەگەڵ دامەزراوەکانی هاوشێوەی لە وڵاتی ئیسپانیا، هەروەها گرنگیدانی زیاتر بە پەرەپێدانی بواری رووناکبیری و توێژینەوەی ئەکادیمی و رەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان و بەدەستهێنانی هەلی خوێندن لە وڵاتی ئیسپانیا.

 دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە وڵاتی ئیسپانیا هەوڵ دەدات بۆ  پەرەپێدانی هاوبەشی ستراتیجی لەنێوان لایەنە پیوەندیدارەکان و ئاسانکاری کردن بۆ رێکخستنی میکانیزمی هاوکاریی بەردەوام و درێژخایەن