رۆژنامەی فەرمی عێراق: قەیرانی دارایی لە عێراق بوونی نییە؛ یەدەگی دراوی بیانیش بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە

21/02/2026
فۆتۆ: 

سەرچاوە فەرمییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، یەدەگی دراوی بیانی عێراق بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە، مووچەی فەرمانبەرانیش بە تەواوی مسۆگەرکراوە

جاسم عەلاوی، پەرلەمانتاری عێراق بە رۆژنامەی (الصباح)ی راگەیاندوە، دۆخی دارایی جێگیرە، یەدەگی دراوی بیانی عێراق لە ئاستێکی باشدایە، یەدەگی نەختیش لە ئاستێکی باشدایەو پارەش هەیە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو نیگەرانیانەی وروژێنراون پەیوەندییان بە ئەگەرەکانی داهاتووەوە هەیە وەک هەڵبەزو دابەزی نرخی نەوت یان هەر گرژییەکی هەرێمایەتی کە ڕەنگە کاریگەری لەسەر داهات هەبێت.

باسی لەوەشکردوە،  ئەو کەمی نەختینە کاتییە، بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ دوودڵی بەشێک لە هاوڵاتیان و وەبەرهێنەران کە پەلەناکەن لەوەی پارەکانیان بخەنە ناو بازاڕ، بەڵام کاریگەری لەسەر یەدەگی دراوی نەختینە نییە.