قوتابخانە و کۆرسی زمانی ئیسپانی دێتە هەرێمی کوردستان

11/03/2026
فۆتۆ: 

دارەوان حاجی حامید، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا ڕایگەیاند، مایەی خۆشحاڵیمان بوو لە هەنگاوێکی گرنگدا و دوای چڕکردنەوەی هەوڵەکانمان وەک نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا، کۆمپانیای مایا بۆ پەروەردە و فێرکردن و ئەیڵ مەدرید (AIL Madrid) نزیک بوونەوە لە هێنانی قوتابخانەی ئیسپانی و کۆرسی زمانی ئیسپانی بۆ هەرێمی کوردستان، کە خواستی زۆری فێرخوازانی لەسەرە.

ئاماژە بەوەشدەکات، لە میانی کۆبوونەوەی نێوان (کریس هاوۆرس) دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری گشتی ئەیل مەدرید و مامۆستا ( هاوژین حەسەن ) بەڕێوبەری  گشتی کۆمپانیای مایا بۆ پەروەردە و فێرکردن، هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی هێنانی قوتابخانەی ئیسپانی و کۆرسی زمانی ئیسپانی بۆ فێرخوازانی هەرێمی کوردستان بە چەند پرۆژەیەک گەڵاڵە کرا و بۆ ئەم مەبەستەش پلانی پێویست بۆ جێبەجێکردنی دانرا.