کۆماندۆی ئەمریکی لە ناوجه‌رگه‌ی ئێرانن بۆ ڕزگارکردنی فڕۆکەوانە ونبووەکان

04/04/2026
فۆتۆ: 

ڕۆژنامەی "تەلەگراف"ی بەریتانی بڵاویکردەوە هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا، شەوی هەینی، لە ئۆپەراسیۆنێکی ڕزگارکردنی پڕ مەترسیدا، چوونەتە ناو خاکی ئێران، بە مەبەستی گەڕاندنەوەی تیمی فڕۆکەیەکی جەنگی لە جۆری F-15 کە تاران، ڕایگەیاندبوو خستوویەتییە خوارەوە.

 بەگوێرەی زانیارییەکان، هێزە ئەمریکییەکان سەرکەوتوو بوون لە ڕزگارکردنی یەکێک لە فڕۆکەوانەکان، لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنێکی ئاڵۆزەوە کە هێلیکۆپتەر و فڕۆکەی سووتەمەنیبەخش، تێیدا بەشدار بوون.

 لە کاتێکدا چارەنووسی فڕۆکەوانی دووەم هێشتا نادیارە، تاران هێز و چەکدارەکانی بۆ پشکنینی ناوچە شاخاوییەکان خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و پاداشتێکی دارایی بە بڕی 60 هەزار دۆلار، بۆ هەر کەسێک ڕاگەیاندووە کە فڕۆكه‌وانه‌كه‌ دەستگیر بکات.