داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە نۆ ملیار دینارە

24/04/2026
فۆتۆ: 

داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی، لە رۆژی 18ی4ی2026 تا 24ی 4ی2026، بڕی 9 ملیار و 958 ملیۆن و 290 هەزار و 188 دینار بووە.

ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە، بە شێوەیەك بڕی 9 ملیار و 958 ملیۆن و 290 هەزار و 188 دینار بووە و 85%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 13% ی داهاتەكە بەشێوەی چەكە و 2% ی داهاتەكە بەشێوەی مقاصەیە.