وەزارەتی نەوتی عێراق تۆمەتەکانی ئەمریکا ڕەتدەکاتەوە

08/05/2026
فۆتۆ: 

وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردەوە، ئەو تۆمەتانەی ڕەتدەکەنەوە کە ئاراستەی عەلی مەعارج بەهادلی، یاریدەدەری وەزیری نەوت بۆ کاروباری دابەشکردن کراوە، ئامادەیی خۆیان بۆ ڕێکارە یاساییەکان و دەسەڵاتی دادوەری دووپاتکردەوە. وەزارەتی نەوتی عێراق سەبارەت بە سەپاندنی سزا بەسەر چەند کەسایەتییەکی عێراق لەلایەن ئەمریکا و یەکێک لە بەرپرسانی وەزارەتەکەیان، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە، ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکەینەوە کە ئاراستەی عەلی مەعارج بەهادلی، یاریدەدەری وەزیری نەوت بۆ کاروباری دابەشکردن کراوە، وەزارەت وێڕای ئامادەیی تەواوی خۆیان بۆ ڕێکارە یاساییەکان و دەسەڵاتی دادوەری عێراق دووپات دەنەوە، جەخت لە گرنگی شەفافیەت و لێپرسینەوە لە مامەڵەکردن لەگەڵ هەموو پرس و تۆمەتەکان دەکەن، بە پشتبەستن بە بەڵگە و ڕاستییەکان، دوور لە هەر ڕەچاوکردن و لێکدانەوەیەکی دیکە. ڕوونیشی کردەوە، هەناردەکردن و بەبازاڕکردن و بارکردنی نەوتی خاو بۆ سەر تانکەرەکان و ڕێکارەکانی پەیوەندیدار، لە چوارچێوەی بریکاری وەزیری نەوت بۆ کاروباری دابەشکردن نییە، چونکە ئەم بابەتە لەلایەن دەزگا و کۆمپانیا تایبەتمەندەکانەوە بەپێی ڕێکار و میکانیزمی دامەزراو مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.