جێگری سهرۆكی ئهمریكا: ئێران رهزامهندی داوه لهسهر گهڕانهوهی پشكنهران
جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: لە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران پێشکەوتنی زۆر باشمان بەدەستهێناوە، میکانیزمێکمان داناوە بۆ ڕێگریکردن لە پەرەسەندن و شەڕ
ئاماژەی بەوەشداوە: میکانیزمێکمان داناوە بۆ ئەوەی گەرووی هورمز بە کراوەیی بمێنێتەوە، کار لەسەر دانانی میکانیزمێک دەکەین بۆ هەماهەنگی لە پرۆسەی لادانانی مینەکان لە گەرووی هورمز.
وتیشی: بنەمایەکی باشمان بۆ رێککەوتنی کۆتایی داناوە، ئێرانییەکان رەزامەندییان داوە پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بانگهێشت بکەنەوە.
باسی لەوەشکرد: لە دانوستانەکانی سویسرا میکانیزمێکمان بۆ کەمکردنەوەی پەرەسەندن و رێگریکردن لە پێکدادان لە لوبنان داناوە.
لە کۆتایدا جێگری سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەسەر ئەوەکردەوە: دەمانەوێت حــ.ــزبوڵڵا واز لە بەئامانجگرتنی ئیسرائیل بهێنێت، هەروەها دەمانەوێت ئیسرائیل کار بۆ ئاشتی بکات.
|