بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان: پرسیارەکان هیچ هەڵەیەکی تێدا نییە

26/06/2026
فۆتۆ: 

نورەدین عوسمان،بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند: پرسیارەکان هیچ هەڵەیەکی تێدا نییە و بێ کەموکوڕین، سەرجەمیان لە چوارچێوەی پەرتووکی قوتابیدان.

ئاماژەی بەوەشداوە: ئەو هاتوهاوارەی دروست بووە بەهۆی ئەوەیە پرسیارەکان لەسەر شێوازی "مەلزەمە" نەبوون، ئەمەش زیانی بە بازرگانانی مەلزەمە گەیاندووە و ئەوانن ناڕەزایەتییەکان دروست دەکەن.

وتیشی: هەر قوتابییەک پێی وایە پرسیار هەڵەی تێدایە، با بە بەڵگەوە سەردانمان بکات؛ ئەگەر بیسەلمێنێت، بێگومان نمرەکەی بۆ دەگەڕێنینەوە، کێشە لە ڕیزبەندیی دێڕ و وشەکاندا بوونی نییە، ئەوەش کاریگەری لەسەر وەڵامی دروست ناکات.