چاکسازیی گەورانی سلێمانی: کەناڵی ڕووداو بەبێ گوێدانە ئیتیکی ڕۆژنامەوانی هەواڵی چەواشەکارانە بڵاودەکاتەوە

04/07/2026
فۆتۆ: 

چاکسازیی گەورانی سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی بۆ ڕای گشتیی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، سەبارەت بە هەواڵ و بڵاوکراوەیەکی نادروست و نابەرپرسانەی كەناڵی ڕووداو، كە گوایە لە چاكسازیی گەورانی سلێمانی چاودێرەكان بە چەقۆ و بۆكس خەنجەر هەڕەشە لە سزادراوان دەكرێت، وەک بەڕێوەبەرایەتیی چاكسازیی گەورانی سلێمانی، سەرلەبەری ئەم هەواڵە چەواشەكارییە ڕەتدەكەینەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەم شێوازە لە كۆكردنەوەی هەواڵ و بڵاوكردنەوەی، بە هیچ شێوەیەک خزمەت بە گەیاندنی ڕاستییەكان ناكات، كەناڵی ڕووداو بەبێ گوێدانە ئیتک و مۆڕاڵی ڕۆژنامەوانی، تەنیا بە مەبەستی ناشرینكردنی چاکسازیی گەورانی سلێمانی، هەواڵی چەواشەكار و بێ بنەما بڵاودەكاتەوە.

ئاماژە بەوەشدەکات، سبەینێ یەکشەممە، 5ی تەمموزی 2026، سكاڵای یاسایی لەسەر كەناڵی ڕووداو تۆماردەكەین.