میدیای فەرمی یەکێتی: نزیکەی 50 رۆژە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە
میدیای فەرمی یەکێتی بڵاویکردەوە: نزیکەی ٥٠ رۆژە مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی شەشیان وەرنەگرتووە و تا ئێستاش چارەنوسی ئەو مووچەیە بە نادیاری ماوەتەوە و مووچەخۆران لە دۆخێکی دارایی و دەروونی خراپ و لە چاوەڕوانی هاتنی مووچەدا ژیان بەسەر دەبەن.
ئاماژەی بەوەشداوە: هەرچەندە چاوەڕوان دەکرا ،ئێوارەی دوێنێ لە دەیەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق باس لە پرسی ناردنی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بکرێت و فالح ساری وەزیری دارایی عیراق بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مانگی شەشی هەرێم بە مقاسە بدات، بەڵام ئەنجومەنەکە هیچ پرسێکی دەربارەی مووچەی هەرێم تاوتوێنەکرد و چاوەڕوانیەکان وەک خۆیان مانەوە.
دەشڵێت: بۆ مووچەی ئەم مانگە، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ٦٠ ملیار دیناری وەک نیوەی داهاتی نانەوتی ئامادەیە، ئەگەر بەغداد بڕیار لەسەر ناردنی مووچە بدات، بەڵام ناکۆییەکان لەسەر ئەو بڕەیە و بەغداد داوای ١٢٠ ملیار دینار دەکات، ئەوەش بەپێی رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستانو حکومەتی پێشووی عیراق.
وەزیری دارایی عیراقیش دەڵێت، ئامادەیە مووچە بنێرێت بەڵام ١٢٠ ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی هەرێمی لێدەربکات، حکومەتی هەرێم دەڵێت، ئەگەرتەمویلی مووچە بە تەواوی خەرج نەکرێت ئەوا کورتهێنانیان بۆ دروست دەبێت و ناتوانێت مووچە دابەش بکەن.
|