دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی حەوت تیرۆریستی داعش ڕادەگەیەنێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری توانیان حەوت تیرۆریستی داعشی داواکراوی دادگاکانی عیراق بەماددەی 4ـی تیرۆر کە لەشاری سلێمانی و دەورووبەری خۆیان حەشاردابوو دەستگیربکەن و داواکراوان لە ڕابردوودا چەکداری گرووپی تیرۆریستی داعش بوون.
لەڕۆژی 18ـی 8ـی 2026 تیرۆریستان ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ کران، بەپێی تایبەتمەندی شوێنی تاوان بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوە.
|