سەرۆکوەزیرانی عێراق: بەهۆی داخستنی گەروی هورمز عێراق لە قۆناغێکی سەختدایە
سەرۆک وەزیرانی عیراق نایشارێتەوە بەهۆی داخستنی گەروی هورمز وڵاتەکەی بە قۆناغێکی سەختدا تێدەپەڕێت، بەڵام بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان چارەسەریان لەبەردەستدایە
عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، رایگەیاند، عێراق لە قۆناغێکی سەختدایە و ئەوانیش چەندین چارەسەری ئابوریان لەبەردەستدایە و ئامانجیان بەرزکردنەوەی هەناردەی نەوتی رۆژانەیە، کە رێژەکەی لە نێوان ٨ بۆ ١٠ملیۆن بەرمیلدا بێت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیکردەوە، هیچ پاشەکشەیەک لە بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی نییە و حکومەت لەلایەن هێزە سیاسییەکانەوە پشتگیری دەکرێت.
ئاماژەی بەوە کرد، عیراق بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکە و ئاڵۆزییەکانی پەیوەست بە داخستنی گەروی هورمزدا بە قۆناغێکی سەختدا تێپەڕدەبێت و جەختیشی کردەوە حکومەت کار لەسەر چالاککردنی دەروازە سنورییەکان و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئاڵنگارییە ئابورییەکان .
ئەوەشی ئاشکرای کرد، کە بەم زوانە پڕۆژەیاسای بودجە دەنێرن و جەختی لە بونی پلانی چاکسازی کردەوە لە حکومەتەکەیدا.
عەلی دەزیدی وتیشی، حکومەت زیاتر لە چارەسەرێکی بۆ کێشە ئابورییەکان لەبەردەستدایە و هەموو رێکارێک دەگرێتە بەر بۆ پاراستنی سەقامگیری ئابوری وڵات.
|