میدیای ئیسرائیلی لەزاری ئیدارەی ترەمپەوە: حزب دەستبەرداری پێشمەرگە نەبوو بۆیە واشنتۆن بودجەکەی بڕی

29/08/2026
فۆتۆ: 

ڕۆژنامەی جیرۆسالم پۆستی ئیسرائیلی. ئەو هۆکارانەی ئاشکرا کرد کە گوایە لە پشتی بڕیارەکەی واشنتۆنەوەن بۆ ڕاگرتنی هاوکارییە داراییەکانی بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

ڕۆژنامەکە، ئاماژەی بەوە کردووە کە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناو ئیدارەی ئەمریکاوە پێیڕاگەیاندووە کە بڕیاری ڕاگرتنی هاوکارییە داراییەکان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە وەک ئەنجامێک دەبێت بۆ "فەشەلهێنانی حکومەتی هەرێم لە یەکخستنی هێزە جیاوازەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی دامەزراوەیەکی ئیداریی یەکگرتوودا، وەک ئەوەی لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکادا لەسەری ڕێککەوتبوون".

ڕۆژنامەکە دەڵێت، "بەپێی ئەو زانیارییانەی سەرچاوەکان ئاشکرایان کردووە، پێشکەشکردنی هاوکاریی دارایی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بەپێی ڕێککەوتننامەی ئیمزاکراوی ساڵی ٢٠١٦، مەرجێکی تێدابوو کە پێویستە هەڵوەشاندنەوەی سەربەخۆیی بەشەکانی پێشمەرگە لە بۆ هەردوو حزبی کوردی جێبەجێ بكرێت و لە چوارچێوەی دامەزراوەیەکی یەکگرتوودا لەژێر فەرمانی وەزارەت و سەرکردایەتییەکی فەرمیدا کۆبکرێنەوە، بەڵام ئەمە بەدی نەهاتوو بەپێی وەسفی ڕۆژنامەکە"