شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی حزبی دیموکرات کرانە ئامانج
حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (PDKI) رایگەیاند: بارەگا و کەمپەکانی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانیان لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان رووبەرووی زنجیرەیەک هێرشی درۆنی ئێران بوونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە: رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ١٠ درۆن شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی حزبی دیموکراتی کردووەتە ئامانج.
دەشڵێت: بەخۆشییەوە هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانییان لێنەکەوتووەتەوە، ئەمە چەندەمین جارە کۆماری ئیسلامی ئێران خاکی هەرێمی کوردستان و بنکەکانی حزبەکەمان بۆردوومان دەکات.
|