نەژاد عەبدوڵا: هیوادارین جارێکی دیکە مامۆستایان بایکۆت نەکەن
نەژاد عەبدوڵا، بەڕێوەبەریی گشتیی پەروردەی سلێمانی دەڵێت: لە ١٠ ساڵی ڕابردودا پەروەردەی سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆکانی ڕاپەڕین و گەرمیان و هەڵەبجە باجی دەوامنەکردنی مامۆستایاندا. ئێستا ئەنجامی ئەو دەوامنەکردنە و ئەو بایکۆتە دەردەکەوێت.
ئاماژەی بەوەشداوە: ساڵی ڕابردو ٥٣ هەزار خوێندکاری قۆناغی ١٢ـمان نارد بۆ زانکۆ و پەیمانگا حکومی و ناحکومیەکان، بەڵام بەپێی ئەو داتایەی کە دوێنێ وەرمگرتوە، لەسەر تاسەری هەرێمی کوردستان لە کۆی ١٠٧ هەزار خوێندکاری، تەنها ٤٠ هەزاری ئەمساڵ دەچنە زانکۆ و پەیمانگاکان.
ئەوەشی راگەیاند: ئەوە ئەنجامی ئەو بایکۆتەیە کە لە ١٠ ساڵی ڕابردودا کرا، کە هیچکام لە دایک و باوکان و مامۆستایان و سەرپەرشتیاران و بەرپرسانی حزبی و حکومی لەگەڵ ئەوە نەبون کە بکرێت.
لە کۆتایدا باسی لەوەشکردوە: ئەوەی کرا بارودۆخێک بو، هیوادارین دوبارە نەبێتەوە، جارێکی دیکە سلێمانی نەبێتە قوربانی، قوتابیان و خوێندکارانمان نەبێتە قوربانی ئەو هەموو قەیرانەی کە ڕوبەڕوی وڵاتەکەمان دەبێتەوە.
|