دەست بەسەر سامانە ٢٢ ملیۆن دۆلارییەکەی سەرۆکی پێشووی دەستپاکی عێراقدا دەگیرێت

04/09/2026
فۆتۆ: 

دادگای بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی گەندەڵی، سزای ٧ ساڵ زیندانیکردنی بەسەر تەڵاڵ زەوبەعی، سەرۆکی پێشووتری لیژنەی دەستپاکی پەرلەماندا سەپاند لەگەڵ سزای بەندکردنەکەدا، دادگا بڕیاریداوە دەست بەسەر ٢٢ ملیۆن و ١٦٨ هەزار دۆلار و زیاتر لە ٥ ملیار دیناری زەوبەعیدا بگرێت وەک قەرەبوو بۆ گەنجینەی دەوڵەت.



 زەوبەعی خاوەنی ١٩ خانوو و ٤ باڵەخانە بووە لە ناوخۆ و دەرەوە، لەوانە خانوویەک لە کەڕادە و چەندین موڵک لە ئوردن و قەتەر.

 لە هەڵمەتەکانی دەستەی دەستپاکیدا توانراوە، دەست بەسەر ٥ ئۆتۆمبێلی لاندکروز، مێرسیدس مۆدێل ٢٠٢١ و GMC مۆدێل ٢٠٢٥دا بگیرێت.

 لە کاتی پشکنینی ماڵەکەیدا، بڕێکی زۆر پارەی کاش، ١٧ تەسبیحی گرانبەها و ١٠ کاتژمێری دەستی مارکە دۆزراوەتەوە.

 هاوژینی پێشووی زەوبەعی لە دادگا رایگەیاند کە ناوبراو چەندین موڵکی گرانبەهای بە ناوی خزمەکانییەوە تۆمار کردووە بۆ ئەوەی ئاشکرا نەبن.

 دادگا تەواوی پاساوەکانی زەوبەعی رەتکردەوە و جەختی کردەوە کە ئازاد ناکرێت تاوەکو هەموو پارە ملیۆن دۆلارییەکە نەگەڕێنێتەوە.