نزیکەی ٥٠ ئەندامی دەستەی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا کەوتوونەتە ژێر لێکۆڵینەوە
تۆڕی "سی بی ئێس نیوز" بڵاویکردەوە: نزیکەی ٥٠ ئەندامی دەستەی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا کەوتوونەتە ژێر لێکۆڵینەوە، ئەوەش بەهۆی دزەپێکردنی زانیاری بۆ ڕۆژنامەکان سەبارەت بە کەمی و دابەزینی کۆگاکانی زەخیرە و تەقەمەنییە هەستیارەکانی سوپا
بەشێک لە بەرزترین پلەدارەکانی سوپای ئەمریکا پشکنینی ئامێری ڕاستگۆییان (ڕاستیپێو) بۆ کراوە، ئەم دزەپێکردنانە تووڕەیی توندی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای لێکەوتووەتەوە.
ژمارەی ئەو کەسانەی دەسەڵاتی دەستگەیشتنیان بە زانیارییەکان لەسەر تەقەمەنییەکان هەبووە زۆر سنووردار بووە، ئەمەش مەترسی و ترسێکی دروستکردووە لەوەی ڕەنگە کەسێک کار بۆ دەزگایەکی هەواڵگریی بێگانە بکات.
|