غادە عەبدولڕەزاق رەتیدەکاتەوە 15 جار هاوسەرگیری کردبێت

26/07/2020
غادە عەبدولڕەزاق هونەرمەندی میسری
فۆتۆ: 

غادە عەبدولڕەزاق ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە سەبارەت بەژیانی تایبەتی ئەو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێنەوە کە دەوترێت 15 جار هاوسەرگیری کردووە.

ئەو هونەرمەندە میسرییە جەختدەکاتەوە ئەو لە ژیانیدا تەنها ١٠ جار هاوسەرگیری کردووە بە هاوسەری ئێستایەوە کە هەیسەم زنیتا بەڕێوەبەری وێنەگرتنی کارەکانیەتی.

غادە عەبدولڕەزاق لە مانگی ئایاری ئەمساڵ گەڕانەوەی بۆ لای هاوسەری پێشووی کە هەیسەم زینیایە ڕاگەیاند دوای جیابوونەوەیان بۆ ماوەی شەش ساڵ.

 ئەوکاتە هونەرمەندە میسرییەکە ڕایگەیاند، پێش ئەوەی هەردووکیان لە زنجیرە درامای (سلطانة المعز) دا بەیەکەوە کار بکەن ئاشتبوونەوە و لەکاتی تۆمارکردنی یەکێک لە ئاڵقەکانی دراماکەدا گرێبەستی هاوسەرگیریان ئەنجامداوەتەوە.



غادە عەبدولرەزاق و هاوسەری ئێستای