دەزگای ئاسایشی هەرێم: لە ئۆپراسیۆنێکدا توانیمان ئەمیرێکی داعـ.ـش دەستگیربکەین
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، "لەئۆپراسیۆنێکدا دوای ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری لە خورماڵ، توانیمان ئەمیرێکی داعـ.ـش دەستگیربکەین".
دەقی راگەیەندراوی دەزگای ئاسایشی هەرێم..
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، لە ئۆپراسیۆنێکدا دوای ڕووبەڕووبونەوەی چەکـ.ـداری، سەعات 23:20 دەقیەی شەوی ٢٠٢٦/٩/١٢ لە خورماڵ، توانیان ئەمیرێکی شەرعی دا*ع*ش دەستگیربکەن.
لەماوەی (٩٦) سەعاتی ڕابردوودا، بەفەرمانی بەڕێز سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم و بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵێنەوەی ئاسایش، بە ماددەی (٢) تیـ.ـرۆر لە چەند ئۆپراسیۆنێکدا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، توانیان دوو مەفرەزەی چەکداری دا*عـ.ـش دەستگیربکەن و لەگەڵ ژمارەیەک ئەندامی نهێنی دا*عـ.ـش کە کۆی گشتی یان دەکاتە (٢٢) کەس و دەستگیراوە بەسەر بڕێکی زۆری چەکی قورس و مامناوەند و بچوک و بۆمبی دەستی و دووربینی سەربازی و تەقەمەنی کەبەنیازبوون لەناوەڕاستی مانگی ٩ دا چەند کردەیەکی تیرۆریستی ئەنجام بدەن.
لە ئێستادا سەرجەمیان دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەدا بەردەوامە و سەرجەم بەڵگە و زانیارییانەکان لە بەردەستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش و بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەدایە، ئەمشەو سەعات 23:20 دەقیقەی شەوی ٢٠٢٦/٩/١٢ لە کاتی دەستگیرکردنی ئەمیری گروپی شەرعی گروپەکە، تەقە ڕوویداوە، بەڵام توانرا ئەمیری گروپەکە دەستگیربکەن و ئۆپراسیۆنەکە بەبێ زیانی گیانی کۆتاییهاتووە.
لەداهاتوویەکی نزیکدا، کۆی گشتی دانپێدانان و سەرجەم بەڵگەکان بۆ ڕایگشتی ئاشکرادەکەین و سەرجەم ئەندامانی گروپە دەستگیرکراوەکە لەڕەگەزی کوردن
|