حكومەتی بەریتانی دڵنیایی دەدات لەوەی ریاڵ مەدرید كەرەنتین ناكات

26/07/2020
فۆتۆ: 

یەكێك لە كێشەكانی یانەی ریاڵ مەدرید بۆ یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16ی چامپیۆز لیگ بڕیاری كەرەنتینكردنی ئەو كەسانەبوو كە سەردانی بەریتانیا دەكەن بۆ ماوەی 14 رۆژ بەڵام یانەكە دڵنیا بویەوە كە كەرەنتین ناكرێت.

 بەهۆی مەترسی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێشتر حكومەتی بەریتانیا بڕیاریدا بوو هەركەسێك سەردانی وڵاتەكەی بكات بۆ ماوەی 14 رۆژ كەرەنتین دەكرێت، ئەو بڕیارە كێشەی بۆ یانە شاهانەییەكە دروستكردبوو بۆیە یانەكە روبەڕوی ئەو كێشەیە بوبویەوە كە مەترسی هەبوو یاریزانەكانی بۆ ماوەیەك رابگیرێن. 
ئاژانسی سكای سپۆرت ئاشكرایكرد، حكومەتی بەریتانی رەزامەندی پیشانداوە یانەی ریاڵ مەدرید سەردانی ئینگلتەرا بكەن بە بێ ئەوەی كەرەنتینە بكرێن.

لە یاری چووندا مانچستەر سیتی لە ناو یاریگای سانتیاگۆی تایبەت بە ریاڵ مەدرید بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك یاریەكەی بردووەتەوە، پێویستە لە یاری گەڕانەوەدا یانەی ریاڵ مەدرید بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لە تیپەكەی گواردیۆلا بەرێتەوە. 

هەرچەندە یانەی مانچستەر نەیتوانیوە هیچ نازناوێك بەرێتەوە لەمساڵدا، بەڵام یانەی ریاڵ مەدرید توانیویەتی خولی ناوخۆیی وڵاتەكەی بەرێتەوە ئەمەش بووەتە خاڵی بەهێز بۆ ئەوەی ئەنجامی شكستەكەی پێشوویان قەرەبوو بكەنەوە. 

یاری گەڕانەوەی نێوان ئەو دوو یانەیە لە کاتژمێر 10ی شەوی رۆژی ٧ی ئاب ئەنجام دەدرێت لە ناو یاریگای ئیتحادی تایبەت بە مانچستەر سیتی