کەشناسی: بارانبارینی بەلێزمە دەستپێدەکات
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات، ئەمڕۆ لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم بارانبارینی پچڕ پچڕ دەبێت و هەندێ کات شێوازی دابارین دەگۆڕێت بۆ لێزمە بارانی کورت خایەن و هەورە بروسکە.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەھۆی کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆی دەریای سوور، کە رویی لە ناوچەکە کردوە پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و بارانبارین بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەسکردوە پێشبینی دەکرێت رێژەی باران بارین لە ناوچە دەشتاییەکان و شاخاوییەکانلە نێوان (٣ بۆ ٨) ملم دا بێت.
دەشڵێت، سبەینێ کەشناسی دەڵێت؛ کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆی دەریای سوور بە لاوازی دەمێنێتەوە لەسەر ناوچەکە و پلەکانی گەرماش سێ بۆ چوار پلە نزمدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیەیە؛
ھەولێر: ٢٥ پلەی سیلیزی
پیرمام: ٢٢ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٢٢ پلەی سیلیزی
ھەڵەبجە:٢٤ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٢٦ پلەی سیلیزی
دھۆک: ٢٣ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٢٣ پلەی سیلیزی
ئاکرێ:٢٤ پلەی سیلیزی
گەرمیان:٢٦ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:١٨ پلەی سیلیزی
|