نرخی کارەبای مۆلیدە لە سنوری سلێمانی دیاریکرا

06/10/2026
فۆتۆ: 

کارەبای سلێمانی لە رونکردنەوەیەدا دەڵێت، بەپێی نرخی سوتەمەنی لە بازاڕەکاندا بۆ مانگی ئەیلول، نرخی کاتژمێرێک کارەبای موەلیدە بۆ یەک ئەمپێر (٧٠) دینارە ئەگەر بەرنامەی کارکردنیان ٢٤ کاتژمێری بن،‌ ئەو نرخەش بۆ ئەو قەزا و ناحیانەیە کە هێشتا کارەبایان نەبووە بە بەردەوام لە چوارچێوەی پرۆژەی رووناکی و موەلیدەکانیان کاردەکەن.


سەبارەت بە موەلیدەی سیتییەکانیش، کارەبای سلێمانی رایگەیاند، نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک بۆ مانگی ئەیلول بریتییە لە (٤٥٥) دینار، هاوکات بۆ ئەو سیتییانەش کە تاکە سەرچاوەی کارەبایان موەلیدەیە و کارەبای نیشتمانیان نییە نرخی کیلۆواتیان (٤٣٩) دینارە.