قوباد تاڵەبانی: دڵنیام گەرەنتی هەیە جارێکیتر پێشمەرگەی یەکێتی و پارتی ڕووبەڕووی یەک نابنەوە

13/10/2026
فۆتۆ: 

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران لە دیداری مێری رایگەیاند، " دڵنیام گەرەنتی هەیە جارێکیتر پێشمەرگەی پارتی و یەکێتی ڕووبەڕووی یەک نابنەوە ".

ئاماژەی بەوەشدا، نەوەی سیاسییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان نەوەیەکی نوێیە، شێوازی دید وبیرکردنەوەم لەگەڵ ١٠ ساڵی رابردووم زۆر گۆڕاوە، دەبێت لە چوارچێوەیەکدا کاربکەین کە لە ئیرادەی خۆماندایە

وتیشی، رێککەوتنی ئێران و ئەمریکا لە دەرەوەی ئیرادەی ئێمەیە و هۆکاری سەرەکی کێشەکان لە عێراق پشتکردنە لە دەستوور، سادەترین داواکاریمان لە عێراق ئەوەیە کە دەستور جێبەجێ بکات

باسی لەوەشکرد، هەموو بڕگەکانی دەستوری عێراق جێبەجێ بکرێن، کێشەکانی هەرێم چارەسەر نابن، چارەسەر بنەڕەتی کێشەکانی هەرێم لەوەدایە کە دەستوری خۆمان هەبێت، دەرفەتێک لە عێراق رەخساوە بۆ ئەوەی حکومڕانییەکی باش هەبێت

جەختی لەوەکردەوە، گتوگۆی نێوان یەکێتی و پارتی بەردەوامە و دەرگای گفتوگۆکان دانەخراون .