| بەهۆی خنکانی هاوڵاتییەک قایمقامیه‌تی دوکان ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه  
                                
                                     بەنداوی دوکان
                                 
                                     فۆتۆ: ئەرشیڤ 
                             
                                قایمقامیه‌تی قه‌زای دوكان رایگه‌یاند، به‌هۆی خنكانی هاوڵاتییه‌كه‌وه، به‌شێكی زۆری ئاوی زێی دوكان گیراوه‌ته‌وه، داواشی له‌دانیشتوانی قه‌زای دوكان، ده‌شتی كۆیه و ته‌قته‌ق کرد، ئاگاداری كاتی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو بن تا توشی روداوی نه‌خوازراو نه‌بن.
                                
 
 قایمقامیه‌تی قه‌زای دوكان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری ھاوڵاتیانی بەڕێز لە قەزای دوکان و ھاوڵاتیان لە دەشتی کۆیە و ناحیەی تەقتەق و تەواوی ئەو هاوڵاتی و گوندنشینانە دەکەین کە شوێنی کار و نیشتەجێبوونیان دەکەوێتە سەرزێی دوکان، بەھۆی خنکانی ھاوڵاتییەک لە ناحییەی تەقتەق لە زێی دوکاندا و بەمەبەستی دۆزینەوەی تەرمەکەی لە کاتژمێر ٧ی ئێوارەی ئەمڕۆوە، ئاوی زێی دووکان کەمکراوەتەوە  .
     ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆی سێ وەحدە تەنھا یەک وەحدە لەکاردایا و گیرانەوەی ئاوی زێی دوکان تا کاتژمێر ١٢ی ئەم شەو بەردەوام دەبێت  .
 
     قایمقامیه‌تی قه‌زای دوكان راشیگەیاند، داوا لە ھاوڵاتیان دەکەین ئاگاداری کاتی بەردانەوەی زێی دوکان بن  تا تووشی ھیچ ڕووداوێکی نەخوازراو نەبنەوە  .    
 
 |