نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بە بەرزى مایەوە

27/07/2020
فۆتۆ: 

ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت و نەوتی ئەمریكی لە بازاڕەكانی جیهان بە بەرزى مانەوە، بەشێوەیەک نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 43 دۆلار و 35 سەنت مامەڵەى پێوەکراوە.

بە گوێرەی بۆرسەی جیهانی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 27ى تەمموزى 2020، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 43 دۆلار و 35 سەنت مامەڵەى پێوەکراوە، هاوکات نرخی‌ بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش کە بە تەکساس ناسراوە بە 41 دۆلار و 26 سەنت فرۆشراوە.

هەرچەندە لە سەرەتای ئەمساڵەوە نرخی نەوت گەورەترین داشكانی بەخۆیەوە بینی بەهۆی ئەوەی بازارشەكانی پیشەسازی داخران ئەوەش خواستی لە سەر نەوت كەمكردەوە بەڵام لە ماوەی دوو مانگی رابردوو نرخی نەوت بەردەوام رووی لە بەرزبونەوە بووە و ماوەی چەند رۆژێك لە سەرو 40 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەكرێت .