ژووری ئۆپەراسیۆنی هەولێر: بەهۆی پابەندنەبوون بەرێنماییە تەندروستییەکان 72 شوێن داخران

11/06/2020
هەولێر
فۆتۆ: ئەرشیڤ
هەولێر

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبوون بەرێنماییە تەندروستییەکانەوە 72 شوێنیان لە سنوری پارێزگاکە داخستووە.

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمرۆ پێنجشەممە ١١ی٦ی٢٠٢٠، لەلایەن لێژنەکانی چاودێری و تەندروستی بەدواداچوون و پشکنین بۆ چەندین شوێن کراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای پشکنینەکان و بەهۆی پابەندنەبوون بەرێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا،  لەسنووری هەر ١٠ قایمقامیەتەکەی پارێزگای هەولێر، ٧٢ شوێن داخراون .

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر داواشیکرد، لە پێناو پارێزگاریکردن لە تەندروستی گشتی و رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هاوڵاتیان و کاسبکاران پابەندی ڕینماییە تەندروستییەکان بن و بەپێی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەمامک و دەستکێش ببەستن.