ڕۆحانی:  لە دووساڵی رابردوودا ئەمریكا 23 جار داوای گفتوگۆی لێكردووین
   
                            
                             
                            
                                
                                     حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران
                                 
                                
                                     فۆتۆ:  
                                
                             
                            
                            
                            
                            
                            
                             
                                حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا 23 جار داوای دیدار و گفتوگۆی لێكردوون .
                                
  
                               
                                 لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا حەسەن ڕۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران ڕایگەیاند، ئێران گفتوگۆ لەگەڵ واشنتۆن ڕەتناكاتەوە، بەڵام نایانەێت گفتوگۆیەكی خۆدەرخستن و كاتبەسەر بردن ئەنجام بدەن،بەڵکو دەیانەێت گفتووگۆیەکی ڕاستەقینە بێت  . 
ڕۆحانی ڕایگەیاند، پێویستە لەسەر ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەر لەهەر گفتوگۆیەك گەمارۆكانیان لەسەر لابەرێت، لەوبارەیەوە وتی "هەر وتوێژێك لەگەڵ ئەمریكادا پێویستە یەكەمجار لەسەر بنەمای هەڵگرتنی گەمارۆ ئابورییەكان بێت  .  "  
لە بەشێكی تری وتەكانیدا سەرۆك كۆماری ئێران وتیشی "ئەمریكییەكان ژمارەی تەلەفۆنیان بۆ ناردوون، بۆ ئەوەی پەیوەندییان پێوە بكەین، گومانیان هەبوو كە لەبەرامبەر گەمارۆكاندا خۆمان ناگرین و چەند مانگێكە و ناچار دەبین پەیوەندییان پێوەبكەین  ". 
ڕۆحانی ئاماژەی بەوەشكرد، تائێستاش ئەمریكا فشاریان لێدەكات و ڕێگری كردووە لەبەدەستهێنانی قەرزێك لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا  . 
ئەو وتانەی سەرۆك كۆماری ئێران لە كاتێكدایە، لەناوەرٍاستی مانگی رابردووەوە بەهای تمەنی ئێرانی لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریكایدا بەشێوەیەكی بەرچاو هەرەسی هێناوە و چەندبەرامبەر لەچاو ساڵی رابردوودا بەهاكەی هاتووەتەخوارەوە  . 
  
 
 
                            
                             
 |